پەیامی کورد- حەسەکە... هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە دوو مووشەک کە لە بنکەی "شەدادی"یەوە هاوێژران، پێگەکانی داعشی کردە ئامانج
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، پێگەکانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی "داعش"یان لە بیابانی گوندەواری ڕۆژئاوای دێرزوور، بە دوو مووشەک کردە ئامانج کە لە بنکەکەیان لە باشووری حەسەکەوە ئاراستە کرابوون.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە ناو بنکەکەوە بە ڕاگەیاند: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو مووشەکی لە بنکەی شەدادی لە باشووری حەسەکە هاوێشتووە و پێگەکانی داعشیان لە گوندەواری دێرزوور کردووەتە ئامانج.
هێزێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بنکەی شەدادی لە باشووری حەسەکە جێگیرن.
سەرچاوە سەربازییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە دوو مووشەکەکە پێگەکانی داعشیان لە بیابانی دێرزوور پێکاوە، بەبێ ئەوەی قەبارەی زیانەکان ئاشکرا بکات.
هەروەها دەڵێت: ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دێن دژی ڕێکخراوی داعش لە بیابانی سووریا، ئەوەش لە چوارچێوەی ڕاوەدوونانی شانە چالاکەکانی ڕێکخراوەکە، بەتایبەت دوای ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە سەرەتای ئەم مانگە لە ناوچەی تەدمور ئەنجامدرا.