شەپۆلی لەسێدارەدان لە ئێران بەردەوامە؛ لانیکەم ٩ بەندکراو لە یەک ڕۆژدا لە سێدارە دراون

Dîroka Belavkirin :
شەپۆلی لەسێدارەدان لە ئێران بەردەوامە؛ لانیکەم ٩ بەندکراو لە یەک ڕۆژدا لە سێدارە دراون
پەیامی کورد    ...   شەپۆلی لەسێدارەدان لە ئێران بەردەوامە؛ لانیکەم ٩ بەندکراو لە یەک ڕۆژدا لە سێدارە دراون

لە درێژەی لەسێدارەدانەکان لە ئێران، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە لەسێدارەدانی لانیکەم ٩ بەندکراو لە ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانبار لە بەندیخانە جۆراوجۆرەکانی ڕێژیم دا دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی هێرانا، ئەم لەسێدارەدانانە لە بەندیخانەکانی نەهاوەند، یاسووج، هەمەدان، کرماشان، ئەلیگوودەرز، دێزفوول، خوڕەماوا، سنە و کەرەج جێبەجێ کراون.

زانیارییەکانی هێرانا، دەردەخەری ئەوەن کە لە زیندانەکانی نەهاوەند، یاسووج، ئەلیگوودەرز، سنە، دێزفوول، خوڕەماوا و کەرەج، سزای سێدارەدانی ئەو زیندانییانەدا جێبەجێ کراوە کە بە شێوەیەکی سەرەکی بە سزای کوشتن دادگایی کراون و سزا دراون.

ئەم لەسێدارەدانانە لەکاتێکدان کە بەپێی ئاماری ساڵانەی ناوەندی ئامار، کە لەلایەن کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاو بووەتەوە، تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٥دا لانیکەم هەزار و ٩٢٢ کەس لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون، ئامارێک کە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو زیاتر لە ١٠٦ لەسەدا  زیادی کردووە.