پەیامی کورد ... راوێژكاری رابەری باڵای ئێران : بە تووندی ووڵامی هەر دەستدرێژییەك بۆسەر ئێران دەدەینەوە
راوێژكاری رابەری باڵای ئێران ڕایگەیاند : بە تووندی ووڵامی هەر دەستدرێژییەك بۆسەر ئێران دەدەینەوە
هەر دەستدرێژی و دوژمنكارییەك روبەڕووی ئێران ببێتەوە، ووڵامی تووندی دەدەنەوە، ئەوەش وەك وەڵامێك بۆ هۆشدارییەكەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا كە وتبووی، ئەگەر ئێران هەوڵی خۆ پڕچەك كردنەوە و بەهێزكردنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی بدات، بەخێرایی لەناوی دەبەن.