پەیامی کورد ... ترامپ: ئەمریکا "نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاستەقینە"یە و نەتەوە یەکگرتووەکانی ئێستاش "کەمێک کار دەکات".
🔸 دۆناڵد ترامپ بەر لە دیدار لەگەڵ زێلێنسکی بە توندی ڕەخنەی تووندی لە نەتەوە یەکگرتووەکان گرت کە ڕۆڵی کەم بایەخی هەیە لە چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین . سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەمریکا جێگەی ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەی گرتۆتەوە.
🔸 ترامپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس نووسیویەتی : لەگەڵ ئەو هەموو شەڕ و ململانێیانەی کە لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوودا، ڕەنگە هەشت مانگی ڕابردوو، چارەسەرم کرد و ڕام گرت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووەتە نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاستەقینە، ڕێکخراوێک کە کاری زۆر کەمی کردووە بۆ یارمەتیدان یان ئاسانکاری بۆ کارەکان.
🔸 ترامپ ڕەخنەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان گرت لەسەر هەوڵ و هاوکارییە کەمەکانی "لە بەرامبەر ئەو کارەساتەی کە ئێستا لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراین ڕوودەدات".
🔸 ترامپ جەختی لەوە کردەوە: "پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکتر بێت و بەشداری لە ئاشتی جیهانی دا بکات".