نەتانیاھۆ: دەمانەوێت پەیوەندی لەگەڵ سووریا دروست بکەین

Dîroka Belavkirin :
نەتانیاھۆ: دەمانەوێت پەیوەندی لەگەڵ سووریا دروست بکەین
پەیامی کورد... نەتانیاھۆ: دەمانەوێت پەیوەندی لەگەڵ سووریا دروست بکەین

بنیامین نەتانیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند کە ئیسرائیل ئارەزوو دەکات پەیوەندی لەگەڵ سووریا دروست بکات.

نەتانیاھۆ ئاماژەی بەوەش کرد: "ھەرچەندە نیوەی سوپای سووریا لە جیهادییەکان پێکهاتووە، بەڵام ئیسرائیل دەیەوێت پەیوەندییەکی جیاواز لەگەڵ سووریا دابمەزرێنێت."

نەتانیاھۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز"ی ئەمریکی وتی: "بەداخەوە نیوەی سوپای سووریا لە جیهادییەکان پێکهاتووە، دەمانەوێت بزانین ئایا دەتوانین پەیوەندییەکی جیاواز لەگەڵ دیمەشق دروست بکەین."

لای خۆیەوە، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گەیشتوونەتە "تێگەیشتن" سەبارەت بە سووریا.

تڕەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لە فلۆریدا وتی: "دڵنیام ئیسرائیل و سەرۆکی سووریا دەگەنە ڕێککەوتن و منیش هەموو هەوڵێکی خۆم بۆ بەدیھێنانی ئەوە دەدەم."

پێرێ دووشەممە، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتبووی: "هیوادارم نەتانیاھۆ لەگەڵ سووریا بگاتە لێک تێگەیشتن و پێک بێن."