پەیامی کورد ... ئیدانەی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئێران لەلایەن لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە
لێژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی فەرمی دا کە ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بەفرانبار بڵاوی کردەوە، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی حکوومەتی ئێرانی لە لایەن گەلی ئێرانەوە بە "ترسناک" و "دڕندانە" وەسف کرد.
لیژنەکە بە ئاماژەدان بە ڕاپەڕینی ئەم دوایی یەی خەڵک لە کاردانەوە بە قەیرانی ئابووری، داڕمانی بەهای ڕیاڵ و بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان، جەختی کردەوە: گەلی ئێران شایانی باشتر لەم حکومەتە ناکارامە و گەندەڵەیە کە هەمیشە بەرژەوەندییەکانی خۆی لە پێش پێداویستییەکانی هاووڵاتییانی خۆی دادەنێت.
هەروەها لێژنەكە ڕایگەیاند کە لەگەڵ گەلی ئێران و مافەكانیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان و هەڵبژاردنی ڕێگایەکی باشتر وەستاوە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە مانگرتنەکان پێی ناوەتە چوارەمین ڕۆژ و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە کردەوەی دڕندانەی سەرکوتکەرانی ڕێژیم و تەقاندنی گوللە و گازی فرمێسک ڕێژ لە دژی ئازادی خوازان دەکەن.