پەیامی کورد ... ترامپ : "بەم زووانە بڕیار لەسەر ئێران دەدەم".
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە ووڵامی ڕۆژنامەنووسان دا ڕایگەیاند: "بەم نزیکانە بڕیار لەسەر ئێران دەدەم".
لێدوانەکانی ترامپ لە کاتێکدایە کە ڕاپەڕین و مانگرتنی سەرتاسەری گەلی ئێران پێی ناوەتە پێنجەمین ڕۆژی خۆیەوە و ناڕەزایەتییە ئابوورییەکان گۆڕاوە بۆ بزووتنەوەیەکی سیاسی دژ بە تەواوی سیستەمەکە.
پێشتریش لە دیدارێکدا لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو لە مار ئا لاگۆ، ترامپ وێڕای هەڕەشەی پشتیوانی لە ئەگەری هێرشەکانی ئیسرائیل لەدژی بەرنامە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی، ئاماژەی بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی کۆماری ئیسلامی کرد و ووتی: خەڵک دەکوژن، هەرجارێک کۆبوونەوەیەک هەبێت، دەست بە تەقەکردن دەکەن.