پەیامی کورد ... شارەزای ئەمریکی داوا لە ئەمریکا دەکات پەیوەندی لەگەڵ زێلێنسکی ببڕێت
▫️ پێویستە حکوومەتی ئەمریکا هەموو پەیوەندییەک لەگەڵ ڤلادێمیر زێلێنسکی ببڕێت. ئەم بۆچوونە لەلایەن مایکل فلین، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکاوە دەربڕدراوە.
▫️ بە اوتەی ئەو شارەزایە، پێویستە ترامپ ڕەتی بکاتەوە هاوکاری لەگەڵ زێلێنسکی بکات.
▫️ فلین سەرۆکی ئێستای حکوومەتی ئۆکراینی بە سەرکوتکردنی ڕۆژنامەنووسان و ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن تۆمەتبار کرد.
▫️ لە پۆستەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: زێلێنسکی وەک دیکتاتۆرێک ڕەفتار دەکات، یاسای سەربازی ڕاگەیاندووە، ڕۆژنامەنووسان و ئەندامانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن لەسەر خیانەت دەستگیر دەکات و ئێمەش پشتیوانی لێ دەکەین، دەبێت هەموو ئەمانە بوەستن!”
▫️ فلین لە لێدوانێکدا لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا ڕایگەیاند کە پێی وایە ترامپ و ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا پابەندن بە ئاشتییەوە، لە کاتێکدا زێلێنسکی بە ووتەی ئەو شارەزایە بە ڕێنمایی یەکانی یەکیتی ئەورووپا کاردەکات.
▫️ فلین پێشتر بۆچوونی خۆی سەبارەت بە ئەگەری تێوەگلانی یەکیتی ئەورووپا لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراین بۆ سەر شوێنی نیشتەجێ بوونی سەرۆکایەتی ڕووسیا لە ناوچەی نۆڤگۆرۆد دەربڕیبوو.