میدیاکان بڵاویانکردەوە، ئۆکراین لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا نزیکەی 10.4%ی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دانەوەی قەرزەکان خەرج دەکات

Dîroka Belavkirin :
میدیاکان بڵاویانکردەوە، ئۆکراین لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا نزیکەی 10.4%ی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دانەوەی قەرزەکان خەرج دەکات
پەیامی کورد    ...   میدیاکان بڵاویانکردەوە، ئۆکراین لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا نزیکەی 10.4%ی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دانەوەی قەرزەکان خەرج دەکات

ئۆکراین لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا نزیکەی 10.4%ی بەرهەمی ناوخۆیی خۆی بۆ دانەوەی قەرزەکان خەرج دەکات. ئەمەش نزیکەی ٢٨.٢ ملیار دۆلارە لە ساڵێکدا

🔹ئەمەش لەلایەن کۆمپانیای ئیکۆنۆمیچنا پراڤدا بڵاوکراوەتەوە کە پێداچوونەوەی بە ستراتیژی قەرزەکانی ئۆکراین کردووە.
دانەوەی قەرزەکانی ئۆکراین لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا بە تێکڕا 1.19 تریلیۆن هێریڤنیا دەبێت، کە دەکاتە 28.2 ملیار دۆلار، کە نزیکەی 10%ی بەرهەمی ناوخۆیی پێشبینی کراوی ووڵاتەکەیە. ئەم بابەتە ڕۆژنامەی ئیکۆنۆمیچنا پراڤدای ئۆکراینی بە ئاماژەدان بە ستراتیژی قەرزەکان کە لەلایەن کابینەی وەزیران ەوە پەسەند کراوە، بڵاوکراوەتەوە.

کۆی گشتی بڕی گەڕاندنەوەی قەرزەکانی ئەو سێ ساڵە لە ساڵی ٢٠٢٦دا ٢٧.٧ ملیار دۆلار دەبێت، لە ساڵی ٢٠٢٧دا ٢٩.٨ ملیار دۆلار دەبێت، لە ساڵی ٢٠٢٨دا ٣٠.٥ ملیار دۆلار دەبێت، بەپێی بڵاوکراوەکە بەشێکی زۆری قەرزی دەوڵەت لە پابەندبوون بە قەرزدەرەکانی بیانی پێکدێت.

بڵاوکراوەکە ئاماژە بەوە دەکات: “بەم شێوەیە لە ساڵی ٢٠٢٥دا حکوومەت ١١.٧%ی بەرهەمی ناوخۆیی خۆی وەک قەرز دەدات، لە ساڵی ٢٠٢٦ - ١١.٣%، لە ساڵی ٢٠٢٧ - ١٠.٥%، و لە ساڵی ٢٠٢٨ - ٩.٥%.”

پێشتر لە ٢٦ی ئەیلوول دا وەزارەتی دارایی ئۆکراین ڕایگەیاندبوو، قەرزی گشتی و گەرەنتی گشتی وڵاتەکە تا ٣١ی ئاب زیاتر لە ١٩٢ ملیار دۆلار بووە، کە بە بەراورد بە مانگی پێشوو ٦.٥٨ ملیار دۆلار زیادیکردووە. وەک لە ڕاپۆرتی وەزارەتەکەدا هاتووە، قەرزی دەرەکی 75.34%ی کۆی قەرزەکانی پێکهێناوە، کە یەکسانە بە 5.989 تریلیۆن هێریڤنیا، واتە 145.17 ملیار دۆلار.

پێشتریش لە 17ی ئەیلوول دا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاندبوو، ساڵێک لە چالاکییە سەربازییەکانی کیێڤ، 120 ملیار دۆلاری تێچووە، لەو بڕە 60 ملیار دۆلارەش دەبوو داوای لە هاوپەیمانەکانی بکرێت.