ئەمریکا و هەرێم جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان کردەوە

Dîroka Belavkirin :
ئەمریکا و هەرێم جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان کردەوە
پەیامی کورد    ...   ئەمریکا و هەرێم جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان کردەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کونسووڵی گشتی کونسووڵخانەی ئەمریکا بە وەکالەت و وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لە پتەوکردنی سەقامگیری هەرێمی و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان کرد.

کونسووڵی گشتی کونسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، کەیتلن پایپەر، کونسووڵی گشتی کونسووڵخانەی ئەمریکا بە وەکالەت پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە باڵەخانەی نوێی کونسووڵخانە لە هەولێر کرد.

باسی لەوەش کردووە، کەیتلن پایپەر و ڕێبەر ئەحمەد گفتوگۆیان دەربارەی ڕێگاکانی پێش خستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لە پتەوکردنی سەقامگیری هەرێمی و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان کرد.

هەروەها ئاماژەشی داوە، کونسووڵی گشتی بە وەکالەت و وەزیر پێکەوە گەڕانێکی خێرایان بە ناو باڵەخانەکەدا کرد کە نموونەی باشترینی تەلارسازی و ئەندازیاری و بیناسازی ئەمریکی نیشان دەدات.