پەیامی کورد ... بە تەنها لە ١٢ ڕۆژی یەکەمی ناڕەزایەتییەکان زیاتر لە ٢٢٠٠ کەس دەست بەسەر كراون
ماڵپەڕێک تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ڕاپەڕینی خەڵكی ئێران لە ماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام بووە و لانیکەم لە ٤٦ شاری ٢١ پارێزگادا ڕوویانداوە.
ڕێکخراوەکە ژمارەی کوژراوانی دوایین شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی ڕاگەیاند کە ٤٢ کەسن و هەشت بەرپرسی حکوومەتی تێدایە.
هاوکات لەگەڵ بانگەوازی مانگرتنی لایەنە کوردستانییەكان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، پارێزگاکانی کوردستانی ئێران لەوان ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام، لوڕستان، بەختیاری و بۆیەرئەحمەد، لە مانگرتنی تەواودا بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکە ، لە دوایین پوختەی ڕێکخراوەکەدا، لانیکەم ٦٠ دەستگیرکردنی دیکە لەم ڕۆژەدا تۆمارکراوە و ژمارەی دەستگیرکردنەکان لە ماوەی ١٢ ڕۆژدا بۆ زیاتر لە ٢٢٧٧ کەس بەرزبووەتەوە.
هەروەها لانیکەم ١٦٦ کەس لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵ و ٤٨ خوێندکار لە نێو دەستگیرکراوەکان دان و هەروەها ٤٥ حاڵەتی "دانپێدانانی زۆرەملێ" لە لایەن میدیای دەوڵەتییەوە لە هەمان ماوەی ساڵدا پەخش کراوە.
بەپێی داتا نوێکراوەکانی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ ، ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یەی ١٢ ڕۆژە گەیشتووەتە ٤٢ کەس، کە ٢٩ هاووڵاتی ناڕازی و پێنج منداڵ و هەرزەکاری خوار تەمەنی ١٨ ساڵ و هەشت ئەفسەر یان هێزی ئەمنی بوون.