حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران ڕاگەێندرواێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

Dîroka Belavkirin :
حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران ڕاگەێندرواێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
  • حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران ڕاگەێندرواێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران داوای بە هاناوەچوونی خەڵكی مەڵەكشای دەكات و هەروەها كۆمەڵكوژی كۆماری ئیسلامی مەحكووم دەكات

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران  بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە كە لە بەشێكی دا هاتووە: ئەمڕۆ شەممە ١٣ی بەفرانبار لە ناڕەزایەتییەكانی ناوچەی مەڵەکشای ئیلام، چەندین کەس لە خەڵکی ئازادی خوازی ناوچەکە لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕێژیمەوە کوژراون و بریندار بوون. لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی بریندارانی شاری مەڵکشای یەکجار زۆرە و برینداران لە ژووری نەشتەرگەریدا لەگەڵ کەمی خوێن و پزیشک بەرەوڕوون. هەربۆیە خەڵکی ئەو ناوچەیە داوای بەهاناوەچوونی خێرا و گەیاندنی یارمەتی بۆ دابینکردنی پزیشک و خوێن بۆ بریندارەکان دەکەن.

حیزبی دێموکڕات وێڕای مەحکووم کردنی تاوان و کۆمەڵکوژی کۆماری ئیسلامی دژ بە خەڵکی ماف خوازی ووڵاتەکەمان، ناڕەزایەتی و خەبات بۆ گۆڕینی ئەم دۆخە بە مافی ڕەوای نەتەوەکەمان دەزانین و داوا لە هەموو خەڵک و لایەنە سیاسییە دێموکرات و ئازادیخوازەکان دەکەین کە یەکڕیز و یەکگرتوو بەرەوڕووی کاولکاری و سەرکوتەکانی ڕێژیمی مرۆڤ کوژی ئێران بوەستنەوە.