پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد
چوارشەممە 14ـی 1ـی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆریێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە یان برێم، کونسووڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دۆخی گشتی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی هەردوو کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لە بارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچەکە، ئاڵوگۆڕ کرا.