پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانی میسر کۆبووەوە
سێشەممە ٢٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ حەسەن ئەلخەتیب وەزیری وەبەرھێنان و بازرگانی دەرەکی کۆماری میسر کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا جەخت لە گرینگی برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و میسر کرایەوە و باس لە سەردانی ئەم دوایی یەی سەرۆکی حکوومەت بۆ قاھیرە و گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدۆلفەتتاح سیسی کرا.
ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندی دوولایەنە لە بواری وەبەرھێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە واژۆکردنی گرێبەستێک دا کە لەم دوایی یانە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی، لەگەڵ کۆمپانیای ئیسکرامیکۆی میسری کردوویەتی بۆ دابین کردنی پێوەری زیرەکی کارەبا.