كوژرانی چوار هاووڵاتی دیكەی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران

Dîroka Belavkirin :
كوژرانی چوار هاووڵاتی دیكەی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران
پەیامی کورد    ...   كوژرانی چوار هاووڵاتی دیكەی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران

لە درێژەی سەرکوتی خوێناوی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان، چوار هاووڵاتی دیكەی کورد بە ناوەکانی هۆلاكۆ ئەیوانی، دیار پورچریق، موبین فیلی و یاسین میرزایی لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتكەرەکانی ئێران گیانیان لەدەستدا. 

بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەو هاووڵاتیانە لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شارەکانی شاباد، سەڵماس، ئەیوان و کرماشان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی سەرکوتكەرەوە کرانە ئامانج.