پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی بە سەردانێك گەیشتە ئیمارات
دووشەممە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ووڵاتی ئیمارات بە مەبەستی بەشدایکردن لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان کە بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە لە دوبەی دەست پێ بکات.
ئێوارەی دووشەممە ٢ی شوباتی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر بانگھێشتی فەرمیی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی، بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان ٢٠٢٦، گەیشتە دوبەی و لەلایەن عەبدۆڵڵا نعێمی وەزیری دادی ئیمارات پێشوازی لێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت لە پەراوێزی لووتکەکەدا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیماراتی و سەرکردەکانی ووڵاتانی بەشدار لە لووتکەکە ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێکردنی پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنە و گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە.
