هاوکات لەگەڵ گرژبوونەوەی دۆخەکە ڕەشبگیرییەکان لە کوردستان دەستیان پێ کردەوە
پاش بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی مانگرتنی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم شەپۆلێکی تر لە دەست بەسەرکرانەکانیان لە کوردستان دەست پێ کردووەتەوە.
بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباردا، حەوت هاووڵاتی بە ناوەکانی، عەلی ئەحمەدی، وەحید شادمان خەڵكی قەسری شیرین و عەلیشا شێرمحەممەدپوور خەڵكی گیەڵان، ئارمین پیرانی خەڵکی ئاودانان و نەوید نەجەفی خەڵکی شاباد، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هەینی ١٩ی بەفرانباریش، دوو برای خەڵکی سونقوڕ بە ناوەکانی موحسن کامیاب و موسلیم کامیاب، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەست بەسەر کراون.
سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک دەست نەکەوتووە.