ڕاپۆرتی بەپەلە؛ بارودۆخی نالەباری مەلەکشاهی – پارێزگای ئیلام

Dîroka Belavkirin :
ڕاپۆرتی بەپەلە؛ بارودۆخی نالەباری مەلەکشاهی – پارێزگای ئیلام
  • ڕاپۆرتی بەپەلە؛ بارودۆخی نالەباری مەلەکشاهی – پارێزگای ئیلام

مەلەکشاهی؛ تەقاندنی ڕاستەوخۆی فیشەک بەسەر هاووڵاتییان و زیادبوونی ژمارەی گیان بەختكردووان

مەلەکشاهی، پارێزگای ئیلام شەممە، ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە پێی ڕاپۆرتە گشتییەکان و سەرچاوە خۆجەیی یەکان، تێکهەڵچوونی بەربڵاو و تەقەی ڕاستەوخۆی گوللە بە هاووڵاتیان، ئەم ناوچەیەی کردووە بە گۆڕەپانی شەڕ. بارودۆخی مەلەکشاهی لە ڕادەبەدەر گرژ و جێگەی نیگەرانییە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتایی یەکان، لانیکەم ٣٠ ئازادیخواز بەسەختی برینداربوون و باس لەوە دەکرێت کە باری تەندرووستی بەشێکیان ناجێگیرە. هەروەها سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە ژمارەی گیان بەخت كردووان بۆ ١١ کەس زیادی کردووە.
بریندارانی مەلەکشای پێویستیان بە خوێنە

بەپێی زانیارییەکان هێزەکانی سوپای پاسدارانی ڕێژیم لە سەر بانەکانەوە تەقەیان لە خەڵکی مەڵەکشای لە پارێزگای ئیلام کردووە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەم شارە بریندار کراون.

بەپێی زانیارییەکان، ژمارەی بریندارانی شاری مەلەکشای زۆرە و خەڵک داوای یارمەتی دەکەن.

داواکاری خەڵک بۆ دابین کردنی پزیشک و خوێن بۆ برینداربووانە .

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە دەیان کەس لە برینداران لە ژووری نەشتەرگەری دان و لەگەڵ کەمی خوێن و پزیشک بەرەوڕوون.

ناڕازییانی برینداربووی شاری مەلەکشای ئیلام، ڕەوانەی نەخۆشخانەی "خومەینی"ی ئەم شارە کراون