پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێك لە بارەگای بارزانی یەوە
بارەگای بارزانی ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ڕوودانی لافاو لە سنووری چەمچەماڵ و دەورووبەری، کە ئەمە دەقەکەیەتی :
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
دوابەدوای بارینی بارانێکی زۆر و ڕوودانی لافاو لە سنووری چەمچەماڵ و دەورووبەری، ڕێکخراوەکان و هاووڵاتیان و خەڵکی کوردستان بە گشتی و لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، بەشێوەیەکی بەرفراوان یارمەتی لێقەوماو و زیانلێکەوتووانی ئەو ڕووداوەیان دا، لێرەدا سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە یارمەتییان گەیاندووەتە لێقەوماو و زیان لێکەوتووانی لافاوەکە، ئەوە نموونەیەکی بەرزی هاوسۆزی و هاودەنگی نەتەوەیی و نیشتیمانی نێوان کوردستانیانە و جێگەی پێزانینێکی زۆرە.
هیوای ئارامی و سەلامەتی بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەخوازین.
بارەگای بارزانی
18ی کانوونی یەکەمی 2025