سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکات

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکات
پەیامی کورد    ...   سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکات

هەینی 12/19، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەرهەم ساڵح کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR )، 

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە؛

برای بەڕێزم بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ( UNHCR):

بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

مایەی خۆشحاڵیمانە کە کەسایەتییەکی کورد، ئەم پۆستە باڵایەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەربگرێت کە دڵنیاین بەڕێزتان ، سەرکەوتووانە ئەم ئەرکە بەجێ دەگەێنین.

وێڕای پیرۆزبایی مان، هەموو پشتیوانییەکی خۆمان بۆ  بەڕێزتان دەردەبڕین.

مەسروور بارزانی 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2025/12/19