پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە كریستیانەكان دەكات
بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵترکردنی فەرهەنگی پێکەوەژیان و برایەتی نێوان سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان دەکەمەوە و ئومێدی ئەوە دەخوازم خوشک و برا کریستیانەکانمان هەردەم جەژن و بۆنە و خۆشییەکانیان لە ئارامی و ئاشتی دا بکەنەوە. هیوادارم ئەو بۆنەیە سەرەتای کۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتی و ئازاری مرۆڤایەتی بێت لە هەموو جیهان و ئاشتی و پێکەوەهەڵکردن شوێنی بگرێتەوە.
مەسعوود بارزانی