پەیامی کورد ... میدیا : ئۆکراین ئامادەیە هێزەکانی لە هێڵی پێشەوە بکشێنێتەوە ئەگەر ڕووسیا هەنگاو بنێت
🔸لە بەرامبەردا کیێڤ گەرەنتی ئەمنی متمانەپێکراوی دەوێت، سەرچاوە ڕۆژئاوایی یەکان ڕایانگەیاندووە. دەوترێت زێلێنسکی پێش دیدارەکەی لەگەڵ ترامپ ئەم بابەتەی بە سەرکردەکانی یەکیتی ئەورووپا ڕاگەیاندووە.
🔸زێلێنسکی هەروەها دەیەوێت بوودجەیەکی سەقامگیر بۆ هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین و پاڵپشتی بەرگری ئاسمانی و بوونی سەربازی ئەورووپی لە ئۆکراین مسۆگەر بکات. بەڵام زێلێنسکی چاوەڕێی ئەوە ناکات ڕووسیا ئەم پلانە قبووڵ بکات.