PeyamaKurd - عەلی زەیدی : بە تووندی سەرکۆنەی دەست درێژییەکەی سەر هەولێر دەکەین
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییانەی کرد کە ئاسمانی شاری هەولێریان بەزاند.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، شەوی چوارشەممە هێزەکانی هاوپەیمانان ٨ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند.
ڕۆژی پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەێندراوێکدا، کە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بڵاوکرایەوە، ئەم هێرشانەی بە "هەوڵی تاوانکاری" وەسف کرد کە بە شکستەوە دەیانەوێت سەقامگیری گەل و ئاشتیی کۆمەڵایەتی تێکبدەن. عەلی زەیدی ەوتی : "لەسەر بنەمای بەرپرسیارییەتی دەستووریمان، بە تووندی سەرکۆنەی ئەو دەست درێژییە دەکەین و جەخت لەوە دەکەینەوە، چاوپۆشی لەم جۆرە هەوڵانە ناکەین."
زەیدی هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە تاوەکوو بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ و ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ "رووبەڕووبوونەوەی ئەوانەی زیان بە ئاسایشی عێراق دەگەیێنن."