Aborî
نرخی نەوت بەرزبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت
نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کرد
ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 29ی 5ی 2018 نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 75 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 66 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەو هۆیەی کە سعوودیە و ڕووسیا ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت زیاتر دەکەن نرخی نەوتی بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزاندووە.
هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوت ٨٠ دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤وە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.