Çand_û_Hûner
باری تەندروستی گەورە شاعێری سەدە " جەلال مەلەکشا " نالەبارە
جه‌لال مه‌له‌کشا شاعری گەورەو ناسراوی گەلی کورد به هۆی نه‌خۆشی و ئازار له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی شاری سنه خەوێندراوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، جه‌لال مهلەکشا بە هۆی جهڵتهوە له ئێستادا له ژێرچاودێڕی پزیشکانی شاری سنه‌یه.
جه‌لال مه‌له‌کشا له دایکبووی ساڵی ۱۳۳۰ هه‌تاوییه و له گوندی مه‌له‌کشای سه‌ر به شاری سنه‌ی " ڕۆژهەڵاتە " له دایک بووه. ئه‌م نووسره کورده تاکوو ئێستا چه‌ندین کتێبی شێعر وه‌ک "زڕه‌ی زنجیری ووشه‌کان" بڵاو کردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه چیرۆکێکی له ژێر ناوی کاره‌سات ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێبی کردووه.
تاکوو ئێسته شعێره‌کانی جه‌لال مه‌له‌کشا به چه‌ندین زمان وه‌ک فارسی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و سویدی وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه.
وەکوو ستافی پەیامی کورد هیوای چاکبوونەوەی زووی بۆ دەخوازین