TR KU SO
FB X
Cîhan

عەرەبەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران پێویستیان بە چ ڕادەیەک لە چەک هەیە ؟؟؟

سارا
Yazar
📅 04 Haziran 2019 14:32

پەیامی کورد   ...   مایک پۆمپئۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشینتۆن بۆ هێشتنەوەی ئێران ٨.١ میلیارد دۆلار چەکی بە عەرەبستانی سەعوودی ، ئوردۆن و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەفرۆشێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، پۆمپێئۆ جەختی کردەوە کە ئەم چەکانە بۆ پاڵپشتانی ئەمریکا لە ناوچەکە پێویستە تاکوو بەرگری لە خۆیان بکەن و لە هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە پاڵپشتی بکەن . بەم مەبەستە ڕێکەوتن و واژوو کردنی خێرای ئەم بڕیارە ، دەوڵەتی ویلایەتەیەکگرتووکان ، لە کۆنگرەکە دەوری داوەتەوە .

وەنوەشە کەینووش کارناس لە بواری پەیوەندی نێودەوڵەتی ، نووسەری کتێبی " عەرەبستانی سەعوودی و ئێران دەڵێ : بۆ ئێران دۆستان یا خود دوژمنان ؟

تاڕادەیەک ڕوون نییە کە ئەنگێزەی دەوڵەتی ترامپ بۆ ئەم بڕیارە خێرایە لە ڕاستای دەوردانەوەی کۆنگرە و فرۆشتنی چەک بە نرخی ٨.١ میلیارد دۆالر بە هاوپەیمانە عەرەبەکانی ئەمریکا چی بووە . هەر بۆیە بە ناچاری ئێران لە تێگەیشتنەکانی خۆی وا بۆی دەچێت کە دەوڵەتی ترامپ لە هەوڵدایە تاکوو تاران سەبارەت بەم بابەتە خۆڕاگری هەڵبژێرێت هەروەها لە سەر تواناکانی سەربازی هاوپەیمانە عەرەبەکانی خۆی لە ناوچەکە جەخت بکاتەوە تاکوو هێزی ئێران لەوێ بگاتە ئاستی پێویست تاکوو توانای بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵدا هەبێت . بەڵام ئەم ئامانجە هێشتا بە شێوەی تەواو لە بەردەستدا نییە چوونکە پۆتانسیەلەکانی هێرش و بەرگری ئێران لە سەرەوە و ئیمکانیاتی دیکەی ئەرتەشەکانی ناوچەکە سنووردارە .

مەرتسری ئێران بە زیاد بوونی فرۆشی چەک بە ووڵاتانی دراوسێی عەرەب یارمەتی دەدات و لەوانەیە ئێران بکێشێتە سەر مێزی ووتووێژ بۆ قسە کردنی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و نفوزی ئێران لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست ببێت .

Paylas: