TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراق گەشتە ئاسمانیەکانی لەگەڵ جۆرجیا دەستپێدەکاتەوە

Navas Jan
Admin
📅 13 Mayıs 2023 21:35

پەیامی کورد... عێراق گەشتە ئاسمانیەکانی لەگەڵ جۆرجیا دەستپێدەکاتەوە


هێڵی ئاسمانی عێراق گەشتە ئاسمانیەکانی لەگەڵ جۆرجیا لە 9ی حوزەیرانی مانگی داهاتوەوە دەستپێدەکاتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، رەزاق محێبس وەزیری گواستنەوە بە گرنگی دەزانێت ئاراستەکانی گەشتی ئاسمانی هەمەچەشن بکرێن و راستەوخۆ لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی کارگێڕی کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی بێت.

هەروەها سەبارەت بە ئەو بابەتە بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی رایگەیاند، لە 9ی حوزەیرانی مانگی داهاتوەوە گەشتی راستەوخۆ لە نێوان بەغدا و تبلیسی پایتەختی جۆرجیا دەستپێدەکاتەوە.

ئەوەشی وتوە: خزمەتگوزاری پێدانی ڤیزا لەسەر خاکی جۆرجیا تەنیا بۆ ئەو گەشتیارانە دەبێت کە بە فڕۆکەکانی ‌هێڵی ئاسمانی عێراقی گەشت دەکەن.

Paylas: