بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق ١٧ هاووڵاتی سووری دیپۆرت دەکرێنەوە
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق ١٧ هاووڵاتی سووری دیپۆرت دەکرێنەوە
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاروباری نشینگه ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٠٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٠ رایگه‌یاند، ١٧ هاووڵاتی كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سووریا و لۆبنان بوون به‌تۆمه‌تی ساخته‌كاری ده‌ستگیركراون ودیپۆرتی ووڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاروباری نشینگه وه‌زاره‌تی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه، ١٧ هاووڵاتی سووریا‌ن به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی یاسا و رێنماییه‌كانی نیشته‌جێبون له عێراق ده‌ستگیركردوه، سه‌رجه‌میان دیپۆرتی ووڵاته‌كه‌یان ده‌كرێنه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هاووڵاتییه‌كی لوبنانیان ده‌ستگیركردووه، كه كار بۆ كۆمپانیایه‌كی گه‌شته وگوزار ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی ساخته پشكنینی pcrی كردوه و دوای ئاشكرابوونی كاری ساخته‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه، له‌ئێستاشدا ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاروباری نشینگه داواشی له هاووڵاتیانی عێراق كردووه، داڵده‌ی ئه‌و كرێكاره بیانیانه نه‌ده‌ن كه یاساكانی عێراق پێشێل ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا بازرگانیانهش مامه‌ڵه نه‌كه‌ن كه فێڵ ده‌كه‌ن و كاری ساخته ئه‌نجامده‌ده‌ن.