TR KU SO
FB X
Cîhan

بایدن بە هۆی لوتكەی بەغداوە پیرۆزبایی لە عێراق دەكات

Navas Jan
Admin
📅 29 Ağustos 2021 14:48

پەیامی کورد … بایدن بە هۆی لوتكەی بەغداوە پیرۆزبایی لە عێراق دەكات

جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند: كە واشنتۆن هەردەم پاڵپشتی عێراق دەبێت، گرنگییش بە گەشەی زیاتری پەیوەندی هەردوولا دەدات.

بایدن باسی لەوەشكردووە” پیرۆزبایی لە عێراق دەكەم كە لوتكەی بەغدای گرتە خۆی، ئاواتەخوازین ئەو گرژیەی كە لە نێوان ئەو وڵاتانەدا هەیە نەمێنێت".

سەرۆكی ئەمریكا جەختیشی كردوەتەوە، پاڵپشتی زیاتری عێڕاق و سەربەخۆییەكەی دەكەین، لەگەڵ سەقامگیری زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"و هەروەك ئاماژەی بەوەشكردووە، پەرەپێدانی پەیوەندەكانی واشنتۆن و بەغدا لە چوارچێوەی رێكەوتنی ستراتیجی دەبێت."

رۆژی شەممە كۆبوونەوەی لوتكەی عێراق بۆ هاوكاری و هاوبەشی بە بەشداری نۆ وڵات و سێ رێكخراوی ناوچەكە بەڕێوەچوو.

Paylas: