TR KU SO
FB X
Cîhan

بە فەرمانی بن سەلمان ١٤ ئەفسەری پلە باڵای سەعوودی دەست بەسەرکران

سارا
Yazar
📅 24 Mart 2020 15:28

پەیامی کورد    ...     بە فەرمانی بن سەلمان ١٤ ئەفسەری پلە باڵای سەعوودی دەست بەسەرکران 

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە چالاکی تویتەری بەناوبانگی سەعوودی بە ناوی مۆجتەهێد کە لە زۆربەی هەواڵەکانی ناو کۆشکی عەرەبستان ڕاستەوخۆ ئاگادارە ڕایگەیاند : کە لە جەرەیانی دەست بە سەرکردنەکانی ئەم دواییە کە موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان ١٤ ئەفسەری پلە باڵا کە لە گاردی پاشایەتی کاردەکەن دەست بەسسەر کردووە و جێگای ئاماژەدانە .

ئەو هەروەها ڕایگەیاندووە : بە دوای ئەم ڕووداوانە ئەفسەرانی پلە باڵای دیکە لە هەموو بەشەکان زۆر نیگەرانن و هەست دەکەن هیچ کەسێک لە ئەمنییەتدا نییە و بەسەرئەوانیس دا دێت . هەروەها زۆربەی شازادەکان هەست دەکەن کە لە کاتێکی دیکە و لە داهاتوویەکی نزیکدا لەوانەیە دەست بەسەر بکرێن

Paylas: