ووتەبێژی ئەرتەشی ئێران لە ناوچوونی چەندین سەرباز و ئەفسەری پلە باڵای ووڵاتەکەی بە سرووشتی ناودەبات
پەیامی کورد ... ووتەبێژی ئەرتەشی ئێران لە ناوچوونی چەندین سەرباز و ئەفسەری پلە باڵای ووڵاتەکەی بە سرووشتی ناودەبات .
شاهین تەقی خانی ، ووتەبێژی ئەرتەسی ئێران دەڵێ ، لە ئەنجام دانی نەمایشی سەربازی و مانۆڕی سەربازیدا کە هێزاکانی هێزی دەریایی ئەنجامیان دا ، دۆخی هاشێوەی پەردەی شەڕی ڕاستەقینە بەدی دەهێندرێت و سرووشتییە لە مانۆڕ و نەمایشی کارگەلی گەورەی سەربازیدا ، مەترسی بوونی هەبێت و لەوانەیە ڕووداوی دڵتەزێن یش ڕوو بدات .
جێگای ئاماژەدانە سێ ڕۆژ پێش ئێستا لە ئاکامی مانۆڕێکی دەریایی دا لە ئاوگەلی نزیک بەندەری جاسک ، کەشتی شەڕی جەماران ی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بەرەو گەمی کەنارەک مووشەکی هاوێشت .
ئەرتەشی ئێران لە ڕاگەیندراوێکدا پشتڕاستی کردەوە کە لەم ڕووداوەدا ١٩ کەس گیانیان لە دەستداوە و ١٥ کەسی دیکەش بریندار بوون . لەم ڕاگەیندراوەدا هیچ جۆرە ئاماژەیەک بە چۆنیەتی ئەم ڕووداوە ڕاپۆرت نەدراوە . بەڵام ئەمڕۆ ووتەبێژی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاندووە هەموو چوارچێوەکانی ئەم ڕووداوە لە لایەن تیم گەلی شارەزا و کارناسەوە لە بن لێکۆڵینەوەدایە .
تەقی خانی ووتی لە کە دوای ڕووداوەکەی کنارەک ، ڕابەر ، سەرۆککۆمار و فەرماندەی سوپا پەیامگەلێکی دڵخۆشکەریان بۆ ئەرتەش ناردووە کە بووتە هۆی بەرەوپێشچوونی ڕۆحییەی ئەرتەش و بە شێوەی تایبەت هێزی دەریایی ش .