ئومێد خۆشناو: چەندین وڵاتی نزیک لە ئێران بنکەی ئیسرائیلیان لێیە و هیچ کێشەیەکیش نییە
پەیامی کورد... ئومێد خۆشناو: چەندین وڵاتی نزیک لە ئێران بنکەی ئیسرائیلیان لێیە و هیچ کێشەیەکیش نییە
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ماوەی ٥٠ ساڵە دەنگۆی بوونی بنکەی مۆساد لە هەرێم بڵاو و دەکرێنەوە، بەڵام سەرجەمیان ناڕاستن، چەندین وڵاتی نزیک لە ئێران هەن بنکە و باڵیۆزخانەی ئیسرائیلی لێیە و هیچ کێشەشیان نییە.
ئومێد خۆشناو لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ماوەی ٥٠ ساڵە دەنگۆی بوونی بنکەی مۆساد لە هەرێم بڵاو و دەکرێنەوە، بەڵام سەرجەمیان ناڕاستن و هیچ بنکەیەکی مۆساد لەناو هەولێردا بوونی نییە.
جەختی لەوەش کردووەتەوە، بەڵام بنکە و کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە زۆر وڵاتی نزیک لە کۆماری ئیسلامی ئێران بوونیان هەیە و هیچ کێشەیەکیش نییە.
سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەش وتویەتی، پێویستە عێراق هەڵوێستی هەبێت و سەروەری خاکەکەی بپارێزێت، چونکە وڵاتێک سەروەری وڵاتێکی دیکەی پێشێل کردووە و مووشەک بارانی کردووە بەبێ هیچ هۆکارێک.