TR KU SO
FB X
Cîhan

بە هۆی حاڵەتێکی خۆکوشتن، فڕۆکەیەکی تورکی بەناچاری نیشتەوە

Navas Jan
Admin
📅 26 Temmuz 2023 14:28

پەیامی کورد... بە هۆی حاڵەتێکی خۆکوشتن، فڕۆکەیەکی تورکی بەناچاری نیشتەوە


بە هۆی حاڵەتێکی خۆکوشتنەوە، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی تورکیا بە ناچاری لە جەزائیر نیشتەوە.

میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی تورکیا کە لە گەشتێکی نێوان ئیستانبوڵ-مەراکیشدا بوو، بە ناچاری لە جەزائیر نیشتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە کاتی گەشتەکەدا، سەرنشینێکی بیانی چووەتە تەوالێتی فڕۆکەکەوە، بەڵام بە هۆی زۆر مانەوەی، گومان لای تیمی فڕۆکەکە دروست بووە و دوای کردنەوەی دەرگاکەی، سەرنشینەکەیان بە بیهۆشی بینیوەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەرچەندە تیمی فڕۆکەکە و پزیشکێك کە لە نێو سەرنشینەکاندا بووە، چارەسەری سەرەتاییان بۆ کردووە، بەڵام باری تەندروستی تێکچووە و بە هۆیەوە فڕۆکەکە ناچاربووە لە جەزائیر بنیشێتەوە.

دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکەش لە جەزائیر، تیمێکی پزیشکی چوون بە هانای سەرنشینەکەوە، بەڵام گیانی دەستداوە و دواتر بۆیان دەرکەوتووە کە مردنەکەی ئاسایی نەبووە و خۆی کوشتووە.

Paylas: