TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە تورکیا و باکووری کوردستان رێگەی هەزار و ٤٤٤ ناوچەی نیشتەجێبوون بە هۆی بەفرەوە داخراوە

Navas Jan
Admin
📅 28 Ocak 2024 14:51

پەیامی کورد... لە تورکیا و باکووری کوردستان رێگەی هەزار و ٤٤٤ ناوچەی نیشتەجێبوون بە هۆی بەفرەوە داخراوە


بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی کە پارێزگاکانی وان، هەکاری، مووش و بەدلیسی گرتووەتەوە، ڕێگەی هاتوچۆی هەزار و ٤٤٤ ئاوایی و ناوچەی نیشتەجێبوون گیراوە.

بەفربارین پارێزگای وان، هەکاری، مووش و بەدلیس لە ڕۆژهەڵاتی تورکیای گرتووەتەوە و کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک هەبووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تیمەکانی پاککردەوەی ڕێگەوبان ڕێگەی هاتوچۆی نێوان سەدان گوند و ئاواییان کردووەتەوە.

تا ئێستاش بە هۆی ئەو شەپۆلە بەفرەوە بەشێک لە ڕێگەکانی هاتوچۆ نەکراوەتەوە.

لە ئێستادا هەوڵەکانی تیمەکانی ڕێگەوبان و شارەوانی لە هەر کام لەو پارێزگایانە بۆ کردنەوەی ڕێگەی نێوان هەزار و ٤٤٤ گوند کە داخراوە، بەردەوامە.

Paylas: