بەهۆی رۆچونی زەوی لە ئێکوادۆر 33 کەس گیانیان لەدەستداوە
پەیامی کورد... بەهۆی رۆچونی زەوی لە ئێکوادۆر 33 کەس گیانیان لەدەستداوە
لە ئاکامی رۆچونی زەوی لە ئێکوادۆر، 33 کەس گیانیان لەدەست داوە و 55 کەسیش بێسەروشوێنن.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ یەک شەممە سکرتاریەتی بەڕێوەبردنی مەترسییە نیشتمانییەکانی ئێکوادۆر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەوانەی لە ئاکامی رۆچونی زەوی لە شارۆچکەی ئالاوسی لە ویلایەتی چیمبۆرازۆ کە لە 27ـی ئازار روی دا زیادیان کردووە و گەیشتووەتە 33 کەس.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ژمارەی برینداربووانیش بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 43 کەس و 55 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن ،تاکو ئێستا 32 کەس رزگارکراون و هەزار و 34 کەسیش بێلانە بوون".
هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاماژەیان بە ئەوە داوە، بەهۆی ڕۆچونەکەوە 163 ماڵ زیانیان بەرکەوتووە و 57 ماڵیش بە تەواوەتی داڕوخاون.
هاوكات میدیا خۆجێیەکانیش بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە ماوەیەکە درز لە چیای ناوچەکە دروست بووە و بەم هۆیەیشەوە رۆچونی زەوی روی داوە.