لە باکووری کوردستان بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە هەشت کەس کوژران
پەیامی کورد... لە باکووری کوردستان بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە هەشت کەس کوژران
لە ئاکامی دروستبوونی شەڕ بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە هەشت کەس لە قەزای بیسمیل لە پارێزگای دیاربەکر کوژران و سێ کەسی دیکەیش بریندار بوون.
بەپێی زانیاریەكان ئەو مشتومڕەی لەنێوان دوو خانەوادە لە گوندی سەرچەلەر دروست بوو دواتر سەری کێشا بۆ شەڕ و بەکارهێنانی چەک.
لە ئاکامی شەڕەکەدا هەشت کەس گیانیان لەدەست دا و سێی دیکەیش بریندار بوون.
هاوكات تیمەکانی جەندرمە رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵیان لە گوندەکە گرتە بەر و برینداربووان لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە لە گوندەکەوە گوازرانەوە شار و رەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
لەبارەی رووداوەکەوە پارێزگاری دیاربەکر عەلی ئیحسان سو بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "بەداخەوە لە ئاکامی شەڕەکەدا کە لەسەر زەوییەک بووە رووبەرەکەی ٢٠٠ دۆنمە هەشت کەس کوژراون و سێی دیکەیش بریندار بوون. هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداربووان دەخوازین.
هەروەها تیمەکانی جەندرمە رێوشوێنی پێویستییان گرتووەتە بەر".