TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە ناوچەیەکی باکووری کوردستان بەهۆی بەشداری لە جەژنی نەورۆزدا ٣٠ کەس دەستبەسەر کران

Navas Jan
Admin
📅 05 Nisan 2022 21:26

پەیامی کورد... لە ناوچەیەکی باکووری کوردستان بەهۆی بەشداری لە جەژنی نەورۆزدا ٣٠ کەس دەستبەسەر کران

لە ناوچەی موغلەی سەر بە شاری بۆدرووم لە تورکیا، هێزەکانی ئاسایش لە ئۆپەراسیۆنێکدا ٣٠ کورد دەستبەسەر دەکەن، بە تۆمەتی ئەوەی لە کردنەوەی ئاگری جەژنی نەورۆزدا بەشدارییان کردووە و دەڵێن قەدەغەیە.

ئاژانسەکانی هەواڵی تورکیا بڵاویان کردەوە، دەزگای ئاسایش لە بۆدرووم، تۆمەتی تیرۆری داوەتە پاڵ ئەو ٣٠ کوردە و دەڵێت ڕۆژی ٢٠/٣/٢٠٢٢ لە کردنەوەی ئاگری جەژنی نەورۆزدا بەشدارییان کردووە و دروشمی جۆراوجۆریان بەکار هێناوە کە دروشمەکان پشتگیری بووە لە تیرۆر.

ئەگەرچی لە تورکیا، بە فەرمی کردنەوەی ئاگری نەورۆز قەدەغە نەکراوە، بەڵام هەموو ساڵێک بەهۆی کردنەوەی ئاگری نەورۆز، بە سەدان هاووڵاتی لە شارە جۆراوجۆرەکانی تورکیا دەستگیر دەکرێن و ئەمساڵیش لە باکووری کوردستان و تورکیا زیاتر لە ٣٠٠ کەس دەستگیر کراون و تاوەکوو ئێستا ئازاد نەکراو

Paylas: