بەپەلە ... ئەبووبەکر بەغدادی لە فورات لە ژێر چاودێری تووندی ئەمنی هێزەکانی ئەمریکایە
پەیامی کورد ... سەرچاوەیەکی سەر بە کوردەکانی سووریا بە ئاماژە بە ناوچەیەک کە سەرکردەی داعش خۆی لێ حەشار داوە، سناریۆی ئەمریکییەکان بۆ قۆڵبەست کردن یان کوشتنی بەغدادی ئاشکرا کرد.
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک " هەسەدە " ڕایگەیاند کە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش ئێستا لە ژێر چاودێریی توندی ئەمنی هێزەکانی ئەمریکایە لە بنکەیەکی نهێنی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، ڕاشیگەیاند: هەوڵی هێزەکانی ئەمریکی بۆ خۆخافلاندن لە کۆتایی هێنان بە داعش لە ناوچەی هەجین لە هاوێری دێرەزۆر وەک دوا پێگەی داعشییەکان، بە مەبەستی پراکتیزە کردنی پلانێکی هۆلیوودییە لە فیلمگرتن لە ئۆپراسیۆنێکی کۆماندۆیی ئەمریکا لە ناوچەگەلی ژێر کۆنترۆڵی داعش لە هاوێری باشووری رۆژهەڵاتی دێرەزۆرە، تاکوو پاش ئەوە هەواڵی قۆڵبەست کردنی بەغدادی لە میانەی ئۆپراسیۆنێک و شکستی یەکجاریی داعش ڕاگەیێنێت.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی: هەر بەو هۆیە هێزەکانی ئەمریکی پێشگری دەکەن لە پێشڕەوی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بۆ ناوچەی چەند کیلۆمەتری بن دەستی داعش لە رۆژهەڵاتی فورات و هێرشی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر داعش لە ناوچەی هەجین، بە شێوەیەک کە فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە کاتی هێرش و پێشڕەویی حەشدی شەعبی بۆ سەر داعش لە هاوێری دێرەزۆر، هێرشی هۆشداردەرانە ئەنجام دەدەن.
سەرچاوەکە وتیشی: سناریۆی داڕێژراوە زۆر نزیکە و کۆماندۆگەلی ئەمریکی لە ناوچەدا ئۆپراسیۆنی هێلی بۆرنی ئەنجام دەدەن و پاشان قۆڵبەست کران و کوژرانی بەغدادی ڕادەگەێنن. ئەگەرچی هێزەکانی ئەمریکا حەز لە قۆڵبەست کردنی سەرکردەی داعش بە زیندوویی دەکەن.