TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... دۆناڵد ترامپ حەفتەی داهاتوو سەنەدێکی گرینگ واژوو دەکات !!!

سارا
Yazar
📅 23 Mart 2019 02:11

پەیامی کورد  ...  ترامپ لەوانەیە لە حەفتەی داهاتوودا سەنەدێک بۆ بە فەرمی ناساندنی حاکمییەتی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جەولان واژوو بکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ، نوێنەرێکی دەوڵەتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لەوانەیە لە حەفتەی داهاتوودا سەنەدێک سەبارەت بە مافی حاکمییەتی ئیسرائیل کە بەرزاییەکانی جەولان واژوو بکات .

بە ووتەی ئەو نوێنەرە ، لە ئێستادا ، بەرپرسانی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە حاڵی ئامادەکردنی ئەم سەنەدەن . وا چاوڕەوان دەکرێت ترامپ لە ماوەی سەفەری ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ واشینتۆن ئەم سەنەدە واژوو بکات .

Paylas: