TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... دانیشتنی کۆمێتەی تایبەتی عەرەبەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران

سارا
Yazar
📅 07 Mart 2019 00:53

پەیامی کورد  ...  دانیشتنی کۆمێتەی تایبەتی عەرەبەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران

کۆمیتەی وەزارەتی چوار لایەنە " تایبەت بە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران " ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانەی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی یەکیتی عەرەب ، دانیشتنێکیان لە قاهیرە دا بەڕێوە برد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە العالم ، ئەم دانیشتنە بە سەرۆکایەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو و لە میانەی ١٥١ ەمین دەوری دانیشتنی شەورای " یەکیتی عەرەب لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە ، بەڕێوە چوو .

بە پێی نووسراوی ڤێبلاگی " الیوم السابع " لەم دانیشتنەدا ئەوەی دەستێوەردانەکانی ئێران لە کاروباری وولاتانی عەرەبی ناو دەبردرێت و هەروەها بەرەنگاربوونەوە لەگەڵی پێداچوونەوەی بۆ کرا .

ئەندامانی ئەم کۆمیتەیە بریتییە لە ئیمارات ، عەرەبستانی سەعوودی ، میسر و بەحرەین هەروەها " ئەحمەد ابوغیط " سکرتێری گشتی یەکیتی عەرەب .

Paylas: