بەپەلە ... جەسەدی خاشقجی دۆزرایەوە
دغوو پرینچەک شوێنی پەیدا بوونی جەسەدی خاشقجی بەرمەڵا کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک ، دغوو پرینچک ڕابەری حزبی " وەتەن " ی تورکیا ٢٣ی مانگی ئۆکتۆبەر ووتی : " سەرچاوەیەکی ئاگادار و جێگای باوەڕ لە دەزگای ئەمنییەتی ئێستەنبوڵ هەواڵی بە مندا کە جەسەدی خاشقجی لە چایەکدا دۆزرایەوە کە لە باخی شوێنی نیشتەجێ بوونی کونسۆڵی سەعدی لەوێیە . "
جەمال خاشقجی ، ڕۆژنامەنووس و نووسەری بە ناوبانگی بە ڕەگەز خەڵکی عەرەبستانی سەعوودی ، سێ شەممە ٢ی ئۆکتۆبەر بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست بە هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ دەزگیرانەکەی کە خەڵکی تورکیایە ، چووە ناو کونسۆڵخانەی عەرەبستان لە ئێستەنبوڵ ، چوونەژوورەوەیەک کە کۆتاییەکەی مردنێکی پڕ ئازار بوو لە ڕێگەی بەرپرسە باڵاکانی ئەمنییەتی و نزیک لە موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سەعوودی کۆتایی پێهات .
حاکمانی عەرەبستان هەرچەندە هەموو ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە جەمال خاشقجی درزی کردبوو رەد دەکردەوە ، بەڵام لە کۆتاییدا لە بن زەخت و فشاری هێزە ئەمنییەکان و میدیاکان ، لە حاڵێکدا ٢ حەفتە هەر جۆرە ڕووداوێکیان بۆ جەمال خاشقجی لە ناو کونسۆڵخانەی سەعوودی لە ئێستەنبوڵ بوو بە درۆ دەخستەوە ، لە کۆتاییدا دانیان نا بە کوژرانی ئەو لە ناو بینایەی کونسۆڵخانە دا، بەڵام نەیانگووت کوژراوە و ڕایانگەیاند بە هۆی ڕوودانی شەڕە قسە مردووە .