بەپەلە : دەرمانی کۆرۆنا بە سەرکەوتووانە دۆزرایەوە
پەیامی کورد ... بەپەلە : دەرمانی کۆرۆنا بە سەرکەوتووانە دۆزرایەوە
کەمێک بەرلەئێستا زانکۆی ئۆکسفۆرد بڵاویکردەوە، ئەنجامی توێژینەوەکانیان لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەری کۆرۆنا ئەرێنی بوە، ئەو واکسەنەی کاری لەسەر دەکەن وەک چارەسەرێکی تەندرووست و بێ ترس بۆ مرۆڤ قبوڵکراوە و سیستەمی بەرگری لەشیش لەدژی کۆرۆنا بەهێزتردەکات.
به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری لانست كه ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ی ئۆكسفۆرد و كۆمپانیای (AstraZeneca) بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌و ڤاكسینه له‌سه‌ر هه‌زار و 77 كه‌س تاقیكراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه به هۆی واکسەنەکەوە دژه‌ته‌ن و خڕۆكه‌ی سپی زۆر له جه‌سته‌ی زۆرینه‌ی به‌شداربووان درووست بووه، ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌دێت كه سیسته‌می به‌رگری له‌شیان بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌هێزبووه.
زانکۆی ئۆکسفۆرد بڵاویشیکردۆتەوە، دەرئەنجامەکان بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دڵخۆشکەرن، تاقیکردنەوەیەکی گەورەتری لەسەر ئەنجامدەدەن و بڕیاردەدەن کە ئایا کاتی بڵاوکردنەوەی هاتوە یان نا.
حکوومەتی بەریتانیا پێشتر داوای ١٠٠ ملیۆن دۆزی ئەو واکسەنەی لە کۆمپانیاکە کردوە و رێکخراوی تەندرووستی جیهانیش داوای کردوە بەشی زۆربەی تووشبوانی جیهان بەرهەم بهێنرێت.
واکسەنەکە کە ناوی (ChAdOx1 nCoV-19)-ی لێنراوە بەشێوەی جیناتی , لە ڤیرووسێکی دیکەوە درووستکراوە کە سەرچاوەی تووشبووی شامپانزی یە بە هەڵامەت.