بەپەلە ... ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەولێر تادێت بەرەو هەڵکشانە
پەیامی کورد ... ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەولێر تادێت بەرەو هەڵکشانە
سه‌دان تووشبووى دیکەی ڤیرووسى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان تۆماركران، كه زۆرینه‌یان له پارێزگاى هه‌ولێرن، ١٦٤ تووشبووى تریش چاكبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئامارى ٢٤ كاتژمێرى رابردووى په‌تاى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، له‌و ماوه‌دا ١٨ هاووڵاتى كه‌ره‌نتین كراون و دوو هه‌زار و ٥٠٠ پشكنینى نوێش ئه‌نجام دراون.
روونیشكراوه‌ته‌وه، له پشكنینه‌كاندا ٥٦٦ توشبووى نوێ تۆمار كراون "٣٨٩ تووشبوو له هه‌ولێر - ٥٤ تووشبوو له سلێمانى - ٢٧ تووشبوو له گه‌رمیان - ٦٩ تووشبوو له دهۆك - ٢٧ كه‌سى تر له هه‌ڵه‌بجه.
هه‌رچى سه‌باره‌ت چاكبوونه‌وه‌یه، ١٦٤ كه‌سى دیكه چاكبوونه‌ته‌وه "٩٣ له هه‌ولێر - ٣١ له گه‌رمیان - ٢٥ له دهۆك - ١٥ له هه‌ڵه‌بجه"، هه‌روه‌ها ١٦ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه " ٩ له هه‌ولێر - ٣ له سلێمانى - یه‌ك كه‌س له گه‌رمیان - یه‌ك كه‌س له هه‌ڵه‌بجه - ٢ كه‌س له دهۆك".
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ته‌ئكیدیشى كردوه‌ته‌وه، له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌وه كۆى گشتى تووشبوان گه‌یشتوه‌ته ١٨ هه‌زار و ٧٦٦ كه‌س "٧٣٧٠ هه‌ولێر – ٩٥٠٥ سلێمانى – ١٣٩٣ دهۆك – ٥٩٨ هه‌ڵه‌بجه"، هه‌روه‌ها تائێستا ١٠ هه‌زار و ٦٤٤ یان چاكبوونه‌ته‌وه و تائێستاش ٦٨٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه "٢٠٣ كه‌سیان له هه‌ولێر - ٤٧١ یان له سلێمانى - ١١ له دهۆك - به‌هه‌مان شێوه ١١ گیان له‌ده‌ستدانیش له هه‌ڵه‌بجه".