بەپەلە ... فاتمە ڕەهبەر ئەندامی شەورای ناوەندی حزبی مۆتەلیفەی ئیسلامی و نوێنەری نوێی پەرلەمانی تاران بە هۆی ڤیرووسی کۆرۆناوە مرد
پەیامی کورد ... فاتمە ڕەهبەر ئەندامی شەورای ناوەندی حزبی مۆتەلیفەی ئیسلامی و نوێنەری نوێی پەرلەمانی تاران بە هۆی ڤیرووسی کۆرۆناوە مرد
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان فاتمە ڕەهبەر ئەندامی شەورای ناوەندی حزبی مۆتەلیفەی ئیسلامی و نوێنەری نوێی تاران لە پەرلەمانی شەورای ئیسلامی ئێران بە هۆی
کۆرۆناوە مرد .
ئەمە لە حاڵێکدایە ڕژیمی ئێران ماوەی چەند ڕۆژە ئەم هەواڵە دەشارێتەوە و ئەمڕۆ بە فەرمی ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە
جێگای ئاماژەدانە زۆربەی سیاسەتمەداران و دیپلۆماتەکانی ئێران بە هۆی ڤیرووسی کۆرۆنا و ڕانەگەیاندنی بە وەختەی ئەم هەواڵە بە خەڵکی ئێران و تەنانەت بە کەسایەتییە نزیکەکانی خۆشیان وایکرد کە زۆربەیان بەم ڤیرووسە لە ناو بچن و ترسی ڕژیمی ئێران لە سیاسەتەکانی چەندین ساڵەی خۆی بەرامبەر بە نەتەوەی ئێران وایکرد ئەم هەواڵە زۆر بە درەنگەوە بە خەڵکی ڕابگەێنرێت .