بەپەلە ... ئایا هەناردە کردنی مووشەک لە لایەن ئێرانەوە بۆ عێراق ڕاستە ؟
شیعەکانی عێراق بە هاوکاری ئێران مووشەک درووست دەکەن .
لە هەواڵێکدا هاتووە " بەهرام قاسمی " ووتەبێژی وەزارەتی کار و باری دەرەوەی ئێران ئەم پڕووپاگەندەیەی کە لەم دوییەدا بڵاو کراوەتەوە سەبارەت بە هەناردەکردنی مووشەکی بالستیک لە لایەن ئێرانەوە بۆ عێراق بە تەواوەتی ڕەت کردەوە و بە درۆیەکی بێ مانا و پێکەنین زانی .
بەهرام قاسمی هەروەها ووتی : " ئەوەی لە لایەن هەندێک بنکەی ناسراو و هەندێک لە میدیاکانەوە لە ژێر ناوی هەناردەکردنی مووشکی ئێرانی بۆ عێراق ڕاگەیندراوە و بڵاوکراوەتەوە ، جگە لە قسە و ووتاری بێ مانا و لە بنەڕەتدا درۆیە .
ئەم هەواڵە تەنیا بە ئامانجی درووست کردنی دڵەڕاوکێ لە لایەن ووڵاتانی ناوچەکە و لە بەردەوامی سیاسیەتەکانی ئێران " بێزار کردن ، لە ئێران بە دوور بوونە " بە تایبەت پەیوەندی لەگەڵ دراوسێیەکانی لەبەر ناگرێت .
پێشتر ئاژانسی هەواڵێ " ڕۆیتەر " بە باوەڕ بە هەندێک سەرچاوە لە ئێران ، عێراق و ووڵاتانی ڕۆژئاایی هەواڵی دابوو کە ئێران لە چەند مانگەی دواییدا ، مووشەکی بالستیکی بە بۆردی کەمی بۆ هێزەکانی شیعەی لایەنگری ئێران لە عێراق ڕادەست کردووە . هەروەها ئێران یارمەتییان دەدات بە شێوەی ڕاستەوخۆ ئەم مووشەکانە درووست بکات تا بتوانن بەرەنگاری دوژمنانی ناوچەکە ببنەوە . بە ووتەی ئەم سەرچاوەیە ، ئێران هاوکاری و یارمەتی شیعەکان دەدات بۆ ئەوەی نتوانن مووشەکەکانی خۆیان درووست بکەن
هەروەها لەم هەواڵەدا هاتووە کە مەبەست مووشەکی " زیلزال ە " " فاتح – ١١٠ " و هەروەها " زۆلفەقار " درووستکراوی ئێرانە کە بۆردی کار کردنی ٢٠٠ تاکوو ٧٠٠ کیلۆمەترە .
هەروەها ئەم ئاژانسە هەواڵییە ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر بێت و ئێران ئەم مووشەکانە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئێران دابمەزرێنێت ، ئەوە دەتوانن بگەنە " ریاز لە عەرەبستان و تەلئەبیب لە ئیسرائیل " . پرۆگرامی چاودێری کردنی ئەم بەرنامەیە بۆ ئامانج گەیشتن دراوەتە " فەرماندەی هێزەکانی " قودس " ی سوپای پاسداران ژەنرال قاسم سلێمانی .