TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... هێرشی مووشەکی کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

سارا
Yazar
📅 19 Temmuz 2020 19:39

پەیامی کورد    ...   هێرشی مووشەکی کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا .

سەرچاوەکانی هەواڵ ، هەواڵ لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەدەن 

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ناوچەی سەوزی بەغدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا  بە دوو مووشەکی کاتیووشا کرایە ئامانج .

بەڵام سەرچاوەیەکی دیکە لە بۆمباران کردنی ناوچەی سەوزی بەغدا بە ٣ مووشەکی کاتیووشا هەواڵ دەدات .

کردنە ئامانجی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە لە کاتێکدایە، کۆبوونەوەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە ژێرناونیشانی "گفتوگۆی ستراتیژی" بۆ تاوتوێکردن و ئەنجامدانی رێککەوتنی نوێ لە دۆسیە سیاسی، ئابووری، ئەمنی و کلتورییەکانی نێوان هەردوولا بەردەوامە و حکوومەتی عێراقیش دەخوازێت رۆڵی گرووپە چەکدارییەکان لە دۆسیەی ئەمنی و ئاسایشدا سنووردار بکات.

زانیاری زیاتر لە زەرەر و زیانەکان لە بەردەست دا نییە .

Paylas: