بەپەلە ... لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقەوە بەرەو بەغدا و لە گۆڕەپانی تەحریر خۆپیشاندانی ملیۆنی ساز دەکرێت
پەیامی کورد ... گەڵ زیادبوونی خۆپیشاندانی ملیۆنی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا، هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەشێوەیەكی بەرفراوان لە پایتەخت بڵاوەیان پێکراوە و رێوشوێنەكانیان چڕتر كردوەتەوە.
چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ خۆپیشاندەران لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراقەوە ڕوو لە بەغدا بكەن و گوشارەكان لەسەر دەسەڵاتدارانی عێراق زیاتر بكەن، كە ماوەی ٧٠ رۆژە بە خۆپیشاندان و گردبوونەوە داواكارییەكانیان خستوەتەڕو.
لەلایەك دیكەوە سەركردایەتی پرۆسەكانی رافیدەین رەتیدەكاتەوە نیازی ئەوەی هەبێت بڵاوە بەخۆپیشاندەرانی پارێزگای زیقار بكەن. لەو روەشەوە لیوا جەبار تائی فەرماندەی سەركردایەتی پرۆسەكانی رافیدەین بەرۆژنامەی "سەباح"ی نیمچەفەرمی وتوە "ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هەندێك دەزگای راگەیاندندا بڵاودەكرێتەوە سەبارەت بە نیەتی هێزە ئەمنیەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانەكان لە پارێزگای زیقار و دیاریكردنی كاتێك بۆ كردنەوەی فەرمانگە حكومییەكان، دورە لەراستییەوە".
ئاماژەی بەوەشداوە، هەر بڕیارێك سەبارەت بەخۆپیشاندانەكان بدرێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەو خۆپیشاندەرانەدا دەبێت، كە بەشێوەیەكی ئاشتیانە لەسەر شەقامن.
فەرماندەی سەركردایەتی پرۆسەكانی رافیدەین داواش لەدەزگاكانی راگەیاندن دەكات، هۆشیاربن بەرانبەر ئەو پروپاگەندانەی دەبنەهۆی تێكدانی بارودۆخی ئەمنی و راكێشانی خۆپیشاندەران بۆ پێكدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا.