بەپەلە ... ناتانیاهوو سەبارەت بە هەندێک بەرنامەی ئێران هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو سەبارەت بە هەندێک بەرنامەی ئێران هۆشداری دەدات.
بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : ڕژیمی ئێران بە نیازە مووشەکگەڵیک بە دیققەی زۆر باڵاوە پەرە پێبدات ، کە توانایی ئەوەیان هەیە هەر ئامانجێک لە ئیسرائیل بە هەڵەی ٥ تا ١٠ مەتیری بکاتە ئامانج ئەم ڕژیمی تیرۆریستییە بە نیازی ئەم کارە . ڕژیمی ئێران دەیەوێت لە ئێران ، عێراق ، سووریا لۆبنان و یەمەن وەکوو بنکەگەڵێک بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئیسرائیل لە مووشەکگەلی بالستیک و مووشەکگەلی زۆر بە دیققەی باڵاوە بەکار بهێنێت .
ئەمە مەترسییەکی زۆر گەورەیە .لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم مەترسییە ئێمە دەبێ دوو کار ئەنجام بدەین . ئێمە دەبێ ببین بە یەک و هاوپەیمان بین و ئێمە دەبێ بەهیز ببین .
ئێمە دەبێ وەکوو نەتەوەیەک یەکگر و بەهێز بین . یەکگر لە ڕۆحییە و یەکگر لە ڕێگای دەستەبەرکردنی داهاتوو و ئەمنییەتی ووڵات و نەتەوەی یەهوود .ئێمە دەبێ لە بواری سەربازییەوە بەهێز بین بۆ گەیشتن بەم ئامانجە دەبێ سەرمایەگەلی بەشی دیکەی جگە لە سەربازی بۆ بەشی سەربازی تەرخان بکەین .
ئێمە عەقڵ و باوەڕی ئەوەمان هەیە و ئەوەی کە پێویست بێ پەرەمان پی داوە ، چەکی بەرەنگاربوونەوە و چەکی بەرگریمان پەرە پێداوە .