TR KU SO
FB X
Kurdistan

+ ڤیدیۆ ... بەپەلە ... ئەو مزگێنییەی کە ئەردۆغان سەبارەت بە شەهیدبوونی یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە بڵاویکردەوە درۆ بوو

سارا
Yazar
📅 18 Mayıs 2021 21:09

پەیامی کورد      ...    ئەو مزگێنییەی کە ئەردۆغان سەبارەت بە شەهیدبوونی یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە بڵاویکردەوە درۆ بوو . 

پەکەکە هەواڵی کوژرانی نوورەدین سۆفی یەکێک لە بەرپرسانی باڵای پەکەکە سەر بە سووریای ڕەت کردەوە .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دوای بلاوبوونەوەی هەواڵی شەهید کردنی یەکێک لە بەرپرسانی باڵای پەکەکە لەلایەن تورکیاوە ، پەکەکە ش بەیاننامەکەی ئەردۆغان سەرۆککۆماری  تورکیا ی دەربارەی ئەم هەواڵە و کوژرانی فەرمانداری پێشووی هەپەگە نوورەدین سۆفی ڕەت کردەوە و بە درۆ و ناڕاستی ناو برد .

باڵی لەشکری پەکەکە هێزەکانی پاراستنی گەلە " هەپەگە " سەبارەت بە بابەتی بەیاننامەی بڵاوکراوە لە دژی هێزەکانی ئەوان و فەرماندەرییەکەیان ڕایگەیاند و بلاوکردەوە کە ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستی یەوە . دەبێ خەڵکی ئێمە باوەڕ بە ئەو هەواڵانە نەکەن کە لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتی ڕەوانی دا ڕادەگەێندرێن و ئامادەکارییان بۆ دەکرێت .

تورکیا گوایە ئەم گرتە ڤیدییەی کە بلاویکردووەتەوە شوێنی جیگیر بوونی نوورەدین سۆفی دەکاتە ئامانج

 

Paylas: