TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ئاژانسی هەواڵی ئیسرائیل ... فەرماندەیەکی ئێرانی ئەندازیاری هەڵدانی مووشەکەکانی حێزبۆڵڵایە

سارا
Yazar
📅 17 Temmuz 2019 16:42

پەیامی کورد     ...    فەرماندەیەکی ئێرانی ئەندازیاری هەڵدانی مووشەکەکانی حێزبۆڵڵایە

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە ئاژانسی هەواڵی ئیسرائیلی ڕایگەیاند : فەرماندەیەکی ئێرانی ئەندازیاری هەڵدانی مووشەکەکانی حێزبۆڵڵایە

تەلەفزیۆنی ئەی ٢٤ی ئیسرائیلی لر ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ، شۆناسی فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئاشکرا کرد کە بەرپرسی پڕۆژەی مووشەکی هەڵدان و لێدانی خاڵی مووشەکی حێزبۆڵڵای لۆبنانە .

هەروەها ئەم کەناڵە ڕایگەیاندووە کەناوی ئەم فەرماندەیە " مەجید نەویدە " تەمەنی ٥٤ ساڵە و بەرپرسی سێ ماڵپەڕە لە بەیرووت هەروەها دوو ماڵپەڕی مووشەکی دیکە لە باشووری لۆبنانە .

بە گوێرەی هەواڵی ئەم ماڵپەڕە هەروەها نووسیویەتی کە ئەندازیارانی ئێرانی لە سەر مووشەکەکانی ناوچە بە ناوچەی حێزبۆڵڵا بۆ گۆڕینەوەیان بە مووشەکی خاڵهاوێژ کار دەکەن .

تەلەفزیۆنی ئەی ٢٤ ی ئیسرائیلی هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەم ئەندازیارە ئێرانییە ، ئەندازیاری هێزی ئاسمانی سوپایە و بەردەوام لەگەڵ هاوتاکانی لە یەمەن لە پەیوەندی دایە . 

Paylas: